کۆمپانیای " ایفاسرام" به‌ سوووه‌رگرتن له‌ دوایین ته‌کنۆلۆجیای ڕۆژی دونیا، که‌ره‌سته‌ و ئالیاتی ئیتالی، چاپی دیجیتاڵ و هێزی به‌ئه‌زموون له‌ پیشه‌سازی کاشی و سیرامیک، به‌رهه‌مهێنه‌ری جۆره‌کانی کاشی مینالێدراوی دیواری، سیرامیکی میناداری سه‌رزه‌وی، چینی مینالێدراو و به‌رهه‌می سێ جار سوورکراوه‌ له‌ناو زۆپادا ( جۆره‌کانی تاکه‌ گوڵ، باند و کورنیس)ه‌. به‌پێی توانایی زۆر و ئه‌ژماری هێڵه‌کانی به‌رهه‌مهێنان، ئه‌م کۆمپانیایه‌ ده‌توانێت هاوکات به‌رهه‌می سه‌رزه‌وی و دیوار له‌ قه‌باره‌ی جیاوازدا و یه‌کده‌ستدا به‌رهه‌م بێنێت؛ هه‌روه‌ها هه‌موو هێڵه‌کانی به‌رهه‌مهێنانی ئه‌م کۆمپانیایه‌ ئاماده‌کراوه‌ به‌ ئامێری چاپی دیجیتاڵ که‌ جگه‌ له‌ کورتکردنه‌وه‌ی کاتی داواکاری تاکوو ڕاده‌ست، ده‌بێته‌ هۆی هه‌مه‌جۆری زۆری دیزاینه‌کان و کوالیتی زۆر به‌رزی چاپکردن.

کۆمپانیای " ایفاسرام" له‌ پێناو په‌ره‌پێدانی کوالیتیدا، جگه‌ له‌ بڕوانامه‌ی ستانداردی به‌رهه‌می ژماره‌ 25 که‌ له‌ڕاستیدا له‌ ده‌سته‌ی ستانداردی ناچارییه‌، بۆ به‌رهه‌می سێ جار سوورکراوه‌ له‌ناو زۆپادا ستانداردی 17010شی له‌ لایه‌ن دامه‌زراوه‌ی ستاندارده‌وه‌ وه‌رگرتووه‌؛ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، وه‌رگرتنی بڕوانامه‌ی کوالیتی و سیسته‌می نێوده‌وڵه‌تی له‌ دامه‌زراوه‌کانی Oxford به‌ریتانیا، Tuoی ئه‌ڵمانیا، Equaی ئوسترالیا و درێژکردنه‌وه‌ی هه‌موو ساڵێی ئه‌م بڕوانامانه‌ پاش جێبه‌جێکردنی پشکنینی ساڵانه‌ و ناساندنی ئه‌م کۆمپانیایه‌ وه‌ک کۆمپانیای نموونه‌ی کوالیتی ستاندارد له‌ چوار ساڵ به‌دوای یه‌کدا، هه‌موو نیشانه‌ی ئه‌م بابه‌ته‌یه‌ که‌ بابه‌تی کوالیتی له‌ سه‌ردێڕی هه‌موو کاروباره‌کانه‌ و کۆمپانیای "ایفاسرام" به‌ سه‌رنج و گرنگایه‌تییه‌ک که‌ بۆ ئه‌م بابه‌ته‌ هه‌یبوو، به‌رده‌وام کۆمپانیایه‌کی پێشه‌نگ و پڕ له‌ شانازی بووه‌ له‌م بواره‌دا. له‌ لایه‌کی تره‌وه‌، ئه‌م کۆمپانیایه‌ هه‌ستاوه‌ به‌ جێگیرکردنی ستاندادری نێوده‌وڵه‌تی ISO 17025 له‌ تاقیگه‌که‌ی خۆیدا و توانیویه‌تی بڕوانامه‌ی په‌یوه‌ست له‌ بنکه‌ی پشتڕاستکردنه‌وه‌ی توانایی ئێران وه‌ربگرێت بۆئه‌وه‌ی وه‌ک تاقیگه‌یه‌کی ژێده‌ر و هاریکاری دامه‌زراوه‌ی ستاندارد له‌ بواری کوالیتیدا، هه‌نگاوێکی تر هه‌ڵبێنێته‌وه‌.

له‌ بواری فرۆشتنیشدا به‌پێی کوالیتی باش، هه‌مه‌ڕه‌نگی دیزاین و قه‌باره‌ و ڕه‌زامه‌ندی کڕیار، له‌ سه‌ره‌تای وه‌ڕێخستنی کارگه‌وه‌ ڕێژه‌ی فرۆشتن به‌رده‌وام زیادی کردووه‌. سه‌رکه‌وتن بۆ به‌ده‌ستهێنانی پشکی بازار ته‌نیا نابه‌سترێته‌وه‌ بۆ بازاڕی ناوخۆیی به‌ڵکوو له‌ بواری هه‌نارده‌کاریشدا به‌رده‌وام په‌ره‌ی سه‌ندووه‌ و به‌پێی ڕێژه‌ی زۆری هه‌نارده‌کاری بۆ 20 وڵاتی دونیا، کۆمپانیای "ایفاسرام" وه‌ک کۆمپانیایه‌کی نموونه‌ له‌ ئاستی نیشتیمانیدا هه‌ڵبژێردراوه‌. له‌ ئێستادا ئه‌م کۆمپانیایه‌ خه‌ریکی جێبه‌جێکردنی پلانی په‌ره‌پێدانی خۆیه‌تی و به‌جێبه‌جێکردنی ئه‌مه‌، نه‌ته‌نیا ده‌بێت به‌ گه‌وره‌ترین کارگه‌ی به‌رهه‌مهێنان له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا به‌ڵکوو ده‌توانێت ڕۆژانه‌ نزیکه‌ی110.000 مه‌تری دووجا و ساڵانه‌ نزیکه‌ی 40.000.000 مه‌تری دووجا کاشی به‌رهه‌م بێنێت.

قه‌باره‌ی به‌رهه‌مه‌کانی ئه‌م کۆمپانیا له‌ئێستادا بریتین له‌:
60*30   25*25   40*40 بۆ گه‌راج    57*57    60*60 گڵێنه‌    60*60 بۆ گه‌راج    50*50   120*30   120*60    120*40    60*25    50*25    100*40   80*40   90*30   80*30    60*60 پۆلیش    81*81 گڵێنه    5/53*5/53    80/5*80/5 پۆلیش    163*81 پۆلیش   163*81 گڵێنه   163*40 گڵێنه   163*40 پۆلیش    163*27 گڵێنه    90*15    120*20    50*50 شه‌پۆل    100*20   80*40 پازڵ    n40*40    hex40*40
قه‌باره‌ی به‌رهه‌مه‌کانی ئه‌م کۆمپانیا له داهاتوودا بریتین له‌:
120*120 آجر   90*30 شه‌پۆلی   50*50 ئه‌ستێره‌
قه‌باره‌ی بڕین و سێ جار سوورکراوه‌ له‌ناو زۆپادا:
100*13    120*13    60*4/1   50*2/8   60*7/2   60*9/8  60*8/2  50*25   60*25  60*30

eefa ceram factory